کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

باڵیۆزخانەی ئەمریكا لەبەغدا روونكردنەوەیەك لەسەر رودانی بومەلەرزە بڵاودەكاتەوە

.

02:06 PM - 16/11/2017

باڵیۆزخانەی ئەمریكا لەعیراق رایدەگەیەنێت: ئاژانسی روپێوی جیۆلۆجی ئەمریكی ناتوانێت پێشبینی رودانی بومەلەزرە و دیاریكردنی وادەی رودانی بكات.
باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە روونكردنەوەیەكیدا كە لەپەیجی تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردۆتەوە، رایدەگەیەنێت: ئاژانسی روپێوی جیۆلۆجی ئەمریكی لەتوانایدا نییە پێشبینی بۆ رودانی بومەلەرزە بكات یاخود وادەی رودانەكەی دیاری بكات.دەشڵێت: هیچ زانایەك و تەكنۆلۆژیایەكی ئەم جیهانە ناتوانێت بەشێوەیەكی پێشوەخت پێشبینی بۆ رودانی بومەلەرزە بكات.
باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا لە رونكردنەوەكەیدا ئامۆژگاری هەموو لایەكیش دەكات بڕوا بە راپۆرتە میدیایی و هەواڵە بڵاوكراوە ناڕاستەكان نەدەن كە لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاودەكرێتەوە سەبارەت بەئەگەری رودانی بومەلەرزەی نوێ، یاخود ئەو هەواڵانەی بەدرۆ بەناوی ئاژانسی روپێوی جیۆلۆجی ئەمریكا بڵاودەكرێنەوە بەوەی پێشبینی دەكات بومەلەرزەی نوێ لەناوچەكە رووبدات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە