کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كۆریای باكوور بڕیاریدا بەزیادكردنی پرۆگرامی پڕچەككردن لەوەڵامی سزاكان

.

10:48 AM - 13/09/2017

كۆریای باكوور بەڵێنیدا بەفراوانكردنی پرۆگرامەكانی پڕچەككردنی وڵاتەكەی لەوەڵامی سزاسەپێنراوەكانی سەری.لەوەڵامی ئەو سزا نوێیانەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بەسەر كۆریای باكووردا سەپاندی بەهۆی بەردەوامی ئەو وڵاتە لەسەر تاقیكردنەوە مووشەكی و ئەتۆمیەكان ، پیۆنگ یانگ بەلێنیدا بەخێراتركردنی پرۆگرامەكانی پڕچەككردنی وڵاتەكەی.
لەوبارەیەوە وەزارەتی دەرەوەی كۆریای باكوور لەبەیاننامەیەكدا رەخنەی لەو سزا نوێیانە گرت كەلەلایەن ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بەسەرۆكایەتی ئەمریكا بەسەر وڵاتەكەیدا سەپێنراوە و بڵاویكردەوە وڵاتەكەی هەموو هەوڵەكانی چڕدەكاتەوە بۆ زیادكردنی تواناكانی بۆ بەرگریكردن لەسەروەریی وڵات و مافەكانی.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە