کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئیستانبوڵ لە چاوەڕوانی بومەلەرزەیەكی بەهێزی وێرانكەردایە.

.

08:45 PM - 12/09/2017

محەمەد ئۆزاسیكی وەزیری ژینگەو كۆمەڵگە نیشتەجێ مۆدێرنەكانی توركیا ڕایگەیاند لە ماوەی 15 ساڵی داهاتوودا بومەلەرزەیەكی بەهێز شاری ئیستانبۆڵ دەهەژێنێت و نزیكەی 600 هەزار یەكەی نیشتەجێ بوون لەو شارەدا دەكەونە بەردەم مەترسی داڕمانەوە. وەزیری ژینگەو كۆمەڵگە نیشتەجێ مۆدێرنەكانی توركیا ئاشكراشیكرد بەشی زۆری شارەوانیەكانی ناوچە جیاجیاكانی توركیا لەكاتی ئەنجامدانی پڕۆژەكانی كۆمەڵگە مۆدێرنەكاندا كاری هەڵە دەكەن و وتیشی بیناو باڵاخانەكان لە وڵاتانی ڕۆژئاوادا زۆر لەو بیناو باڵاخانانە پتەوتر ترن كە لە توركیادا دروست كراون. هالۆك ئۆزینەر سەرۆكی ڕوانگەی كاندیلی لە زانكۆی بوگازیسی لە 17 ی ئابی ڕابردوودا پێش بینی كردووە بومەلەرزەكە دوڕگەی مەڕمەڕە كاول بكات. ئۆزێنەر لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیداو بە بۆنەی تێپەڕبوونی 18 ساڵ بەسەر بومەلەرزەكەی ساڵی 1999 ی توركیاوە ڕایگەیاند بومەلەرزەی داهاتووی ئیستانبوڵ زۆر لە بومەلەرزەكەی ساڵی 1999 بەهێزتر دەبێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە