کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەمڕۆ یەكێتی و گۆڕان و پارتی كۆدەبنەوە

.

11:25 AM - 12/09/2017

یەكێتی و گۆڕان و پارتی كۆدەبنەوە و بەسێ قۆڵی پرسی چارەسەری كێشەكانی هەرێمی كوردستان تاوتوێ دەكەن.
ئەمڕۆ لەبارەگای مەكتەبی سیاسی ی.ن.ك لەشاری هەولێر یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان و پارتی دیموكراتی كوردستان كۆبوونەوەیەكی سێ قۆڵی بۆ چارەسەركردنی كێشە و قەیرانە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان ئەنجام دەدەن، بەپێی زانیارییەكان پرسی كاراكردنەوەی پەرلەمانی كوردستان تەوەری سەرەكی گفتووگۆكان دەبێت.
دوێنێ وەفدی یەكێتی لەشاری هەولێر بۆ هەمان مەبەست لەگەڵ كۆمەڵی ئیسلامی كۆبوونەوە و لای خۆیەوە عەبدولستار مەجید لە كۆمەڵی ئیسلامی پرۆژە حەوت خاڵییەكەی یەكێتی بۆ چارەسەری كێشەكانی كوردستان بەگرنگ لەقەڵەمدا.
پاش كۆبوونەوەی یەكێتی و كۆمەڵی ئیسلامی، لە بارەگای مەكتەبی سیاسی ی.ن.ك لە هەولێر ی.ن.ك و یەكگرتووی ئیسلامی كۆبوونەوە و تیایدا پرۆژە حەوت خاڵییەكی یەكێتییان تاوتوێكرد و دواتر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەیان بۆ دەزگاكانی راگەیاندن خستەڕوو و لای خۆیەوە خەلیل ئیبراهیم ئەندامی سەركردایەتی یەكگرتووی ئیسلامی رایگەیاند: لەگەڵ 7 خاڵەكەی ی.ن.ك هاوڕیان و بە هەنگاوێكی گرنگی دەزانین.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە