کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لێپرسراوێكی عیراق: هێزەكانمان دەتوانن پێشمەرگە لەهەولێر و سلێمانی دەربكەن

.

12:33 PM - 07/09/2017

لێپرسراوێكی عیراقی نزیك لە حەیدەر عەبادی هەڕەشە دەكات و دەڵێت:  هێزە عیراقییەكان دەتوانن پێشمەرگە لە هەولێر  وسلێمانی دەربكەن.
جاسم محەمەد جەعفەر سەركردە لەئیئتلافی دەوڵەتی قانون كە بەكەسایەتییەكی نزیك لە حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عیراق ناسراوە، هەڕەشەی توند لەكورد دەكات و دەڵێت: پێویست كورد رێز لەخۆیان بگرن و قەبارەی خۆیان باش بزانن. دەشڵێت: پێویستە كورد بەچاوی كەمەوە سەیری  هێزە عیراقییەكان نەكەن و دەتوانن پێشمەرگە لەهەولێر و سلێمانی و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم دەربكەن.
پێشتریش مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاندبوو: حكومەتی عیراق ناتوانێت كورد ناچار بكات لەناوچە دابڕێنداراوەكانی  هەرێم بچێتەدەرەوە. ئاماژەی بەوەشكردبوو: تەنیا هێزی پێشمەرگەی كوردستان بووە بۆ ماوەی زیاتر لە چوارساڵ لە بوونی تیرۆریستانی داعش لەنزیك سنورەكە، بەرگری لەو ناوچانە كردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە