کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لیڤەرپوڵ لە گواستنەوەی دراكسلەر پاشەكشە دەكات

.

11:50 AM - 22/08/2017

راپۆرتە رۆژنامەوانییەكانی ئینگلتەرا جەختیان لەوەكردەوە: كە یۆرگن كلۆپی راهێنەری یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی لە پێشكەشكردنی گرێبەست بە یاریزانێكی یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسیی پاشەكشەی كردووە.
لەو بارەیەوە پێگەی ئەلیكترۆنی فوتبۆڵ ئیتاڵیا بە پشت بەستن بە هەواڵی  رۆژنامەی لیڤەرپوڵ ئیكۆ بڵاویكردۆتەوە: كە ئەو راهێنەر ئەڵمانیە لە ئێستادا ئارەزووی ئەوە ناكات یانەكەی بۆندێك پێشكەش بە جولیان دراكسلەری یاریزانی یانە پاریسیەكە بكات بەو پێیەی ئەو بۆندە لە رووی داراییەوە زۆر لەسەریانەكەی دەكەوێت، ئەمەش سەرباری ئەوەی كلۆپ لە ساتی راهێنەرایەتیكردنی لە خولی ئەڵمانییەوە سەرسامی خۆی بە ئاستی ئەو یاریزانە دەربڕیوە، پێشتریش چەندین راپۆرتی رۆژنامەوانی باسیان لە نزیكبوونەوەی ئەو یاریزانە ئەڵمانییە لە ریزەكانی یانە ئینگلیزییەكە كردبوو كە لە ئەگەری رۆشتنی فیلیپ كۆتینۆ دراكسلەر بكەن بە جێگرەوەی.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە