کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

نادال لەدوای ساڵی 2014 وە گەرایەوە یەكەمی ریزبەندی

.

11:47 AM - 22/08/2017

 تازەترین ریزبەندی یاریزانانی تێنسی سەرزەوی جیهان بڵاوكرایەوە و لەئاستی كوراندا رافائیل نادالی ئیسپانی بۆ یەكەم جار و لەدوای ساڵی 2014 وە گەرایەوە پلەی یەكەمی ریزبەندی، هەفتەی رابردوو رافائیل نادال توانی وەرگرتنی پێشەنگی ریزبەندی یاریزانانی تێنسی سەرزەوی جیهان  لەئەندی مۆرای بەریتانی زامن بكات، ئەوەش دوای بریاری پاشەكشەكردنی رۆجێر فێدرێری سویسری لەپاڵەوانێتی سین سیناتی ماستەرزی هەزار خاڵی بەهۆی پێكانەوە. كە تاكە ركابەری نادال بوو بۆ وەرگرتنی پلەی یەكەم، نادال لەقۆناغی چارەكی كۆتایی پاڵەوانێتی سینسیناتی لەسەر دەستی نیك كیرگیۆسی ئوسترالی كرایەدەرەوە كە ئەویش لەیاری كۆتایی بە گریگۆر دیمترۆڤی بولگاری دۆرا، دیمترۆڤی پاڵەوان توانی دوو پلە بێتە پێشەوە و بگاتە پلەی نۆیەم، ریزبەندیەكەش بەم جۆرەیە، رافائیل نادال بە كۆكردنەوەی 7 هەزار و 645 خاڵ یەكەمە، ئەندی مۆرای  بە 7 هەزار و 150 خاڵ دووەمە، رۆجێر فێدرێریش بە 7 هەزار و 145 خاڵ پلەی سێیەمی گرتووە، هەریەكە لە ستانسیلاس ڤاڤرینكای سویسری و نۆڤاك جۆكۆڤیچی سربی بەدوای یەك لەپلەكانی چوارەم و پێنجەم دێن، ئەلیكسەندەر زڤیریڤی ئەڵمانی و مارین سیلیچی كرواتی و دۆمەنیك تیمی نەمساوی و گریگۆر دیمترۆڤی بولگاری و كی نیشیكۆری ژاپۆنی پلەكانی شەشەم تا دەیەمی ریزبەندیەكەیان گرتووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە