کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

خولی پێنجەمی گفتوگۆكانی ئەستانا دواخرا

.

10:57 AM - 22/08/2017

خولی پێنجەمی گفتوگۆكانی ئەستانا دواخرا.
خەیرەت عەبدولڕەحمانۆڤ وەزیری دەرەوەی كازاخستان بەئاژانسەكانی هەواڵی راگەیاند: خولی پێنجەمی گفتوگۆكانی ئەستانا دوادەخرێت بۆ ناوەڕاستی مانگی ئەیلول ئەمەش پاش ئەوەی بڕیار وابوو لە كۆتای مانگی ئاب لە ئەستانای پایتەختی كازاخستان بەڕێوەبچێت.
وەزیری دەرەوەی كازاخستان بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند: نوێنەرانی روسیا و توركیا و ئێران لە كۆتای ئەم مانگەدا كۆبوونەوەیەك ئەنجام دەدەن بۆ دیاریكردنی ئەجیندا و وادەی دەستپێكردنی خولی پێنجەمی گفتوگۆكانی ئەستانا بۆ دیاریكردنی ناوچەی ئارام لە سوریا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە