کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

رۆما لەیەكەم هەنگاوی وەرزی نوێدا سەركەوتوو بوو

.

01:29 PM - 21/08/2017

یانەی رۆما توانی یەكەم هەنگاوی لە وەرزی نوێی خولی یانەكانی ئیتاڵیادا بە سەركەوتن كۆتایی پێبهێنێن.
لە میانی یارییەكی هەفتەی یەكەمدا هەردوو یانەی ئەتڵەنتا و رۆما رووبەڕووی یەك بوونەوە  لە گێمی یەكەمدا یاریزانانی رۆما باشتر دەركەوتن و بە هێرشبردن دەستیان پێكرد  ئەمەش لە دەقیقەی 31 گۆڵێكی پێبەخشین كە )ئەلكسەندەر كۆلارۆڤ( تۆماری كرد  لەگێمی دووەمیشدا سەرەرای هەوڵی یاریزانانی هەردوو یانە بەڵام ئەنجامەكە هەروەك خۆی مایەوە و هیچ گۆڕانكارییەكی بەسەردا نەهات  لە كۆتایشدا رۆما بەو تاكە گۆڵە یارییەكەی بەسودی خۆی كۆتایی پێهێنا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە