.
10:48 AM - 19/08/2017
هەواڵی پەیوەندی خۆشەویستی نێوانە ئامینە گوڵشێ ناسراو بە (نور) خانمە ئەكتەری توركیا و مەسعود ئۆزێلی یاریزانی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و یانەی ئەرسناڵی ئینگیزی، تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی سەرقاڵ كردووە، دوای دەركەوتنیشیان پێكەوە لە چەند شوێنێك ئەو گومانەی رەواندەوە كە پەیوەندی خۆشەویستی لە نێوانیاندا هەیە و تەنانەت دوای بڵاوكردنەوەی چەند وێنەیەكیان پێكەوە، هەواڵی ئەوەش بڵاوكرایەوە كە مەسعود ئۆزێل سەرقاڵی نۆژەنكردنەوەی ڤێلاكەیەتی بۆ پرۆسەی هاوسەرگیریەكەیان، چونكە پێشتر لە كەڵ خۆشەویستە كۆنەكەی تیایدا ژیاون، ئامینە گوڵشێ لە ساڵی 1993 لە وڵاتی سوید لە دایك بووە و بە رەچەڵەك خەڵكی شاری ئیزمیری توركیایە، ئامینە دوای دەركەوتنی لە درامای هەرگیز واز ناهێنم لە رۆڵی نوردا، ناو و ناوبانگی زۆری پەیدا كرد و شۆخ و شەنگیەكەشی بووە جێگە سەرنجی بینەرەكانی و وێنەكانی ماڵپەڕە كۆمەڵایەتییەكانی پڕكردەوە، ئامینە گوڵشێ لە ساڵی 2014 بەشداری پێشبڕكێی شاجوانی توركیای كردووە و بە شاجوانی توركیا هەڵبژێردراوە، لەم ساڵانەی دواییشدا كەوتۆتە داوی خۆشەویستی مەسعود ئۆزێل، ئۆزێلیش بە رەچەڵەكە خەڵكی توركیا و دواتر چوونەتە ئەڵمانیا و بۆتە هاوڵاتی ئەو وڵاتە، مەسعود ئۆزێل ساڵی 1988 لە دایك بووە و ئێستا یاری بۆ هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەڵمانیا و یانەی ئەرسناڵی ئینگلیزی دەكات.
چیرۆكی پەیوەندی خۆشەویستی نور و ئۆزێل ماوەیەكی زۆرە بۆتە هەواڵی راگەیاندنەكان و چەندین جار ئاماژە بەوە دراوە كە هاوسەرگیری دەكەن، چونكە ئۆزێل سەردانی توركیای كردووە بە مەبەستی كڕینی خانوویەك و بە پێی هەواڵی رۆژنامەكانی توركیا، نور و ئۆزیل پێكەوە گەڕاون و سەیری چەندین خانوویان كردووە بە مەبەستی كڕینی بۆ دوای پڕۆسەی هاوسەرگیریەكەیان.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە