کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەبڕی 80 ملیار دینار چەند پرۆژەیەك جێبەجێدەكرێت

.

07:08 PM - 17/08/2017

وەزیری ئاوەدانكردنە و نیشتەجێكردنی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند چەندین پرۆژەی گرنگ لەبواری رێگەوباندا لەسەرجەمی شارەكانی هەرێمی كوردستان دەستبەكارەكانیان دەكەنەوە. دەرباز كۆسرەت رەسوڵ وەزیری ئاوەدانكردنە و نیشتەجێكردنی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند لەئایندەیەكی نزیكدا پرۆژەكانی رێگای هەولێر و دهۆك و كەلار و دەربەندیخان دەچنە قۆناغی جێبەجێكردنەوە. ئاماژەبەوەشدا بەپێی پلانی پێنچ ساڵەی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی حكومەتی هەرێم سەرجەمی رێگا سەرەكی و دووسایدەكانی نێوان شارەكان، تەواودەكرێن و ئەم هەنگاوەش كارئاسانی زۆر بۆ هاتووچۆی هاوڵاتیان دروستدەكات و كاریگەری راستەوخۆشی دەبێت لەسەر كەمكردنەوەی رووداوەكانی هاتووچۆ

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە