کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە كەركوك پێنج كەس دەستگیر دەكرێن كە سیانیان بەماددەی تیرۆر داواكراون

.

05:47 PM - 07/07/2015

لە راگەیەندراوێكی پۆلیسی ئاماددەی كەركوكدا  ئاماژە بەوەكراوە كە  هێزەكانیان بەفەرماندەیی عەمید خەتاب عومەر فەرماندەی پۆلیسی ئامادە و بەسەرپەرشتی لیوا جەمال تاهیر بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی كەركوك ، هەڵمەتێكی گەڕان و پشكنین لە چەند گەڕەكێكی كەركوك ئەنجامداوە و لەگەڕەكی عەرەفەش توانراوە پێنج كەس دەستگیر بكرێن كە سیانیان داواكراون ، گومانیش دەكرێت دووان لە دەستگیركراوەكان دەستیان لە چەندین تاواندا هەبێت.

لەراگەیەنراوەكەشدا ئاماژە بۆ ئەوەكراوە، لە ئێستادا لێكۆڵینەوە لەگەڵ دەستگیركراوەكاندا دەستی پێكردووە.

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە