کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دابەزینی بەهای دۆلار كاریگەری لەسەر كاڵاو شمەك دروست كردووە

.

12:14 PM - 05/07/2015

بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی رایدەگەیەنێت كە پاش دابەزینی نرخی دۆلار لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا، چاوەڕێدەكرێت بەهەمان شێوە نرخی كاڵاو پێداویستییەكان لەبازاڕەكانی هەرێمدا دابەزین بەخۆوە ببینێت، چونكە زۆربەی ئەو مەوادو كەرەستانە لەدەرەوە بەدۆلار دەكڕدرێن‌و هاوردە دەكرێن.
سۆران عەبدولغەفور بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی رایگەیاند: ناجێگیری و بەرزبوونەوەی نرخی كاڵاو شتومەك لەماوەی چەند هەفتەی رابردوودا پەیوەست بووە بە بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار لەبازاڕەكانی هەرێمدا، چونكە زۆربەی كەرەستەو پێداویستییەكان لەدەرەوەی هەرێم بە دۆلار دەكڕدرێن‌و هاوردە دەكرێن. بەڵام چاوەڕێ دەكرێت پاش دابەزینی نرخی دۆلار، بەهەمانشێوە نرخی كاڵاو پێداویستیەكان لەبازاڕەكانی هەرێم دابەزێت، چونكە بەنرخێكی كەمتر لەلایەن بازرگانەكانەوە هاوردە دەكرێن.
لەبارەی هۆكاری ناجێگیری و بەرزبوونەوەی نرخەكان، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی وتی: هۆكارەكەی بۆ هێنانی ئەو مەوادو پێداویستیانە دەگەڕێتەوە كە بازرگانەكان لەكاتی بەرزبونەوەی نرخی دۆلار هاوردەیان كردووە، بەڵام پاش چەند رۆژێكی تر چاوەڕێدەكرێت نرخەكان روو لەدابەزین بكەن، لەگەڵ ئەوەشدا تیمەكان بەردەوامی چاودێری بازاڕ دەكەن و هەر فرۆشیارێك نرخ زیادبكات روبەڕووی سزای یاسایی دەكرێتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە