.
10:20 PM - 03/07/2015
ئه‌مڕۆ 3-7-2015 وه‌فدێكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كه پێكھاتبوون له ھه‌ڤاڵان سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی و لێپرسراوی مه‌کته‌بی په‌یوه‌ندییه‌گشتییه‌کانی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان
و هه‌رێم که‌مال ئاغا ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی و به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی دهۆکی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان ، و ئه‌حمه‌د حه‌مه‌ده‌مین کادیری پیشکه‌وتووی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان و به‌رێز فاتیح وه‌زیری پێشووی شاره‌وانی ، به‌شداریان له پرسه‌ی خێزانی فاروق به‌گدا كرد .
له‌و به‌شداریكردنه‌دا وه‌فده‌كه‌ی یه‌کێتی هاوخه‌مییان بۆ كۆچی دوایی خوالێخۆشبوو ده‌ربڕی و پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیان بۆ كه‌سوكارو بنه‌ماڵه‌ی خوالێخۆشبوو دووپاتكرده‌وه‌و هیوایان خواست ئه‌مه دوا ناخۆشی بنه‌ماڵه تێكۆشه‌ره‌كه‌یان بێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە