کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سوارێز ئامادە نییە ئەركی راهێنەری عیراق وەربگرێت

.

09:44 PM - 03/07/2015

یەكێتی تۆپی پێی عیراق ئاشكرایكرد كە نەیانتوانی لەگەڵ فرناندۆ لویس سوارێزی راهێنەری كۆڵۆمبی بگەنە رێككەوتن. دوای دوو یاریی دۆستانە ئەكرەم سەلمان وازهێنانی خۆی لەئەركی راهێنەری هەڵبژاردەی یەكەمی تۆپی پێی عیراق راگەیاند، كە هەڵبژاردەكە لەیارییەكانی پاڵاوتنی مۆندیالی 2018و جامی وڵاتانی ئاسیای 2019 بەشدارە، دوای لێكۆڵینەوەش لەسەر سیڤی 40 راهێنەر، لویس سوارێزی راهێنەری كۆڵۆمبی بەباشترین دیاریكراو گفتوگۆشی لەگەڵ كراو گەیشتە دوا وێستگە، بەڵام بەر لەوەی بۆندەكە ئیمزا بكرێت، سوارێزی راهێنەر داوای لێبوردنی كردو كۆتایی بەگفتوگۆكانی هێنا، ئەمەش بەهۆی ئەوەی ئەو راهێنەرە ئامادەنییە بێتە عیراق و لەبەغدا یان شارەكانی تر مەشق و راهێنان بەهەڵبژاردەكە بكات، راهێنەرە كۆڵۆمبیەكەش ئاماژەی بەوەكردووە خێزانەكەی بەهۆی ئەو بارودۆخە خراپەی لەعیراق هەیە ئامادەنین بێنە ئەو وڵاتە، بۆیە یەكێتی ناوبراو بەنیازە گفتوگۆ لەگەڵ دوو راهێنەری تر دەستپێبكات، كە جەمال عەلی بۆسنی و میلۆڤیچ رایڤاچی سربین، تا لەگەڵ یەكێكیان بگاتە رێككەوتن و ئەركی راهێنەری هەڵبژاردەی یەكەمیان پێ بدات، رایڤاچیش هەر زوو رەزامەندی خۆی لەسەر سەرەكیترین مەرجی یەكێتییەكە راگەیاند كە ئامادەیە لەبەغدا مەشق و راهێنان بەهەڵبژاردەكە بكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە