کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هەزاران پەنابەر و كۆچبەر گەیشتوونەتە ئەوروپا

.

02:47 PM - 01/07/2015

بە گوێرەی راپۆرتێكی كۆمسیۆنی پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان هەزاران پەنابەر و كۆچبەر گەیشتوونەتە ئەوروپا.
لەو بارەیەوە بریان هانسفۆرد وتەبێژ بە ناوی كۆمسیۆنی پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان رایگەیاند:لە سەرەتای ئەمساڵەوە 135 هەزار پەنابەر و كۆچبەر لە رێگەی دەریاوە گەیشتوونەتە ئەوروپا ،راشیگەیاند ژمارەی ئەو پەنابەر و كۆچبەرانەی لە نیوەی یەكەمی ئەمساڵدا گەیشتوونەتە ئەوروپا بەراورد بە هەمان ماوە لە ساڵی 2014 لە سەدا 80 زیادیكردووە،ئەو وتەبێژە وتیشی وڵاتانی باشوری ئەوروپا زەرەرمەندی یەكەمن لە هاتنی ئەو ژمارە زۆرەی پەنابەران و رووبەرووی بارگرانی بونەتەوە، ئاماژەی بەوەشكرد زۆربەی ئەو پەنابەرانە لە دەریاكان رووبەرووی كارەسات دەبنەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە