کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەفدی باڵای ی.ن.ك لە گەڵ حزبی سۆشیالیست دیموكراتی كوردستان كۆبۆوە

.

02:25 PM - 01/07/2015


عیماد ئەحمەد ووتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند : یەكێتیی خاوەنی پرۆژەی سازان و ئاشتەوایی نیشتمانیە بۆ تێپەراندنی قەیرانەكان و گەیشتن بە چارەسەرێكی گونجاو لەبەرامبەر پرسی سەرۆكایەتی هەرێم و دەستور بە شێوەیەك كە بەرژەوەندییەكانی گەلی تێدا پارێزراو بێت .
ئەمرۆ 1 ی تەموزی 2015 وەفدی باڵای یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە سەرۆكایەتی مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی كارگێری مەكتەبی سیاسی یەكێتی  سەردانی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستانی لە شاری سلێمانی كرد و  لە كۆبونەوەیەكدا كە محەمەدی حاجی مەحمود , سكرتێری حزبی و ژمارەیەك لە ئەندامانی مەكتەبی سیاسیی ئامادەیبون تاوتوێی بارودۆخی سیاسی هەرێم و پرسە هەنوكەییەكانی هەرێم باسی لێوە كرا.

پاش كۆبونەوەكە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی هاوبەشدا عیماد ئەحمەد ووتەبێژی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی و رزگار غەفور ئەندامی مەكتەبی سیای حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان ناوەرۆكی كۆبونەوەكەو دیدو تێڕوانینی هەردوولایان لە بارەی پێشهاتە سیاسییەكان  و هەمواری یاسای سەرۆكایەتی هەرێم خستە روو لە دەستپێكیشدا ووتەبێژی یەكێتیی ووتی:   ئەمرۆ بە خۆشحاڵییەوە كۆبونەوەی هەردوو مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و حزبی سۆشیالیست سازكرا , بەرنامەی یەكێتیی بریتیە لەوەی كە سەردانی هەموو لایەنەكلان بكات بۆ ئەم هەلو مەرجەی كوردستان كە ئێستا لە ئارادایەو لەم سەردانەشماندا بۆلای برایانمان گفتوگۆمانكرد سەبارەت بە پێشهات و ئەگەرە سیاسیەكان بە تایبەت پرسی سەرۆكایەتی هەرێم و دەستور و گەیشتن بە سازان تا پێكەوە هەموولایەكمان دۆخەكە تێپەرێنین و لەگەڵ  حزبی سۆسیالیست هەڵوێستمان هاوبە ش زۆرە .
ووتیشی :  بە لەبەرچاو گرتنی دۆخی هەرێم و ناوچەكە هەڵسەنگاندن و بیرو بۆچونەكان بە شێوەیەك خرانە روو كە خزمەت بە یەكریزی و چارەسەر كردنی كێشەكان و لێك نزیك كردنەوەی لایەنەكان بكات  چونكە ئەمرۆ ئەركی سەرشانی هەموو لایەكامانە بە یەكەوە هەوڵ بدەین بۆ ئەوەی ئەم دەستكەوتەی كە بە رەنج و ماندوو بونی خوێنی شەهیدان هاتۆتە دی بیپارێزین و گەشەی پێبدەین لە هەلە رەخساوەكان سود وەربگرین و پێكەوە ئەزمونەكەمان گەشەی پێبدەین و سیاسەتی حزبیمان بخەینە خزمەت ئاوەدانی و ئاشتەوایی ساسیی و كۆمەڵایەتی كە بێگومانی بۆ ئەمەش جارێكی دیكە لێرەوە دەیڵێنەوە یەكێتیی نیشتمانیی بە رەچاوكردنی پێشهاتە سیاسییەكان و ناو ماڵی كوردی  و بەرژەوەندیە باڵاكانی هەرێم خاوەنی ستراتیژ و بۆچونی خۆیەتی و كار دەكەین بۆ ئەوەی سازان و لێك تێگەیشتن بێنینە كایەوە لە بەرامبەر پرسی سەرۆكایەتی هەرێم و دەستور .
عیمادد ئەحمەد رونیكردەوە  : یەكێتیی خاوەنی پرۆژەی سازان و ئاشتەوایی نیشتمانیە بۆ تێپەراندنی قەیرانەكان و گەیشتن بە چارەسەرێكی گونجاو لەبەرامبەر پرسی سەرۆكایەتی هەرێم و دەستورو بە شێوەیەك كە بەرژەوەندییەكانی گەلی تێدا پارێزراو بێت و لەگەڵ برایانیشمان لەحزبی سۆسیالیستیش لە زۆر بۆچون هاو هەڵوێستین و لە ئامادەكاریشیان بۆ ئەوەی كۆبونەوی لایەنەكان لە بەرامبەر ئەو پرسانە رێك بخەین بۆ ئەوەی هەریە كەمان بە پێی سەنگ و پێگەی ئەو ئەركە مێژوییەی دەكەوێتە سەر شانمان رای پەرێنین .
هەرلە كۆنگرە رۆژنامەوانیەكەدا رزگار غەفور ئەندامی مەكتەبی سیای حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان بۆ نێردراوان ی كەناڵەكانی راگەیاندن دوواو وتی : لە زۆر روەوە لەگەڵ یەكیتیدا یەكدەگرینەوەو بە و پێیە مێژوی پەیوەندییەكانمان رەگو ریشەیەكی قوڵی هەیەو بەرژەوەنمدی هاوبەشیشمان هەیە لەسەر ئەم پرسانە لەیەكەوەنزیكین و پێمان وایە دەبێت كۆی پرسە نیشاتمانیەكان بە گفتوگۆو لێكتێگەیشتن چارەسەر بكرێت و پێمان وایە لەم قۆناغەدا ئەركی هەموو لایەكە یەكریزی بپارێزین و پێكەوە گرفتەكان تێپەرێن و ببین بە بەشێك لە چارەسەر چونكە ئەم دۆخە هەستیارە وا دەخوازێت كە خاڵە هاوبەشەكان زیاتر بكەین .
لە بارەی بەشداری نەكردنی فراكسیۆنی سۆسیالیست لە دانیشتنی 23 ی حوزەیرانی پەرلەمان    وتی : مەسەلەی بەشداری نەكرنی ئێمە ئەوەنیە كە ئیتر بەشداریمان نەكرد تەرەف گیری لاینێك بین ویا دژی لایەنێك یبین ئێمە پێمان وا بوەوە ئەم پرسە پێویستی بە زیاتر لێك تێگەیشتنی نێوان لایەنەكان هەبووە تەنها ئەو گفتوگۆودانیشتنانە دەمانگەیەنێتە ئەوەی سازانێكی نیشمانیی گشتگیر بكەین و كەس گرفتی لەسەر ئەوەنیە كە سیستەمەكە پەرلەمانی بێت ئەوەداواكاری ئێمەشە .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە