کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەمریكا 2-0 لە ئەڵمانیای بردەوە

.

12:27 PM - 01/07/2015

 لە یاریەكانی قۆناغی پێشكۆتایی مۆندیالی كچاندا هەردوو هەڵبژاردەی ئەمریكا و ئەڵمانیا رووبەروی یەك بونەوە  لە گێمی یەكەمدا یاریزانانی هیچ لایەكیان سەركەووتوو نەبوون لە تۆمار كردنی گۆڵ و ئەو گێمە بە بێ‌ گۆڵ كۆتایی هات  لە گێمی دوەمیشدا هێرشەكانیان بەردەوامی هەبوو بۆ سەر گۆڵی یەكتر و لە دەقیقەی 69 كارلی لوید بە لێدانی سزا گۆڵێكی بۆ ئەمریكا تۆمار كرد .دواتر یاریزانانی ئەمریكا بەردەوام بوون لە هێرشەكانیان و لە دەقیقەی 84 كیلی ئۆهارا توانی تۆڕی گۆڵی ئەڵمانیەكان بهەژێنێت و گۆڵی دوەمی تۆمار كرد . سەرەنجام یاریەكە بە دوو گۆڵی بێ‌ بەرامبەر بە بردنەوەی ئەمریكا كۆتایی هات . بەم بردنەوەیەش كچانی ئەمریكا گەیشتنە یاری كۆتایی مۆندیال
 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە