کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەفدی دانوستانكاری یەكێتی لەگەڵ ئەنجومەندی ناوەندی لە شاری سلێمانی كۆبۆوە

.

04:16 PM - 30/06/2015

وەفدی باڵای دانوستانكاری یەكێتی لەگەڵ ئەنجومەندی ناوەندی لە بارەگای مەكتەبی سیاسی ی.ن.ك لە شاری سلێمانی كۆبۆوە. لەو بارەیەوە لەتیف نێروەیی وتەبێژی ئەنجومەنی ناوەندی ی.ن.ك لە لێدوانێكدا بە كەناڵی گەلی كوردستانی رایگەیاند: لە كۆبوونەوەكەدا وەفدی باڵای دانوستانكاری یەكێتی باسی ئەو  كۆبوونەوانەیان كردووە كە  لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا لەگەڵ لایەنە سیاسیەكانی كوردستان ئەنجامیانداوە ، هەروەها پابەندبوونی خۆیان سەبارەت بە پەیامی یەكێتی و پرۆژەكەی یەكێتی بۆ سوربوون لەسەر سازان دووپاتكردەوە لەتیف نێروەیی ئاماژەی بەوەشكرد: ئەنجومەنی ناوەند دەستخۆشی لە شاندی باڵای ی.ن.ك كرد كە هەڵوێستی راشكاوانەیان هەیە و رۆڵێكی بەرپرسانە دەگێڕن بۆ چارەسەركردنی كێشەكان.

JV8tS0vqO48

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە