کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دەیڤید كامیرۆن: شكستپێهێنانی داعش پێویستی بە كات و دانبەخۆداگرتن هەیە

.

05:27 PM - 29/06/2015

دەیڤید كامیرۆن سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند: شكستپێهێنانی داعش پێویستی بە كات و دانبەخۆداگرتن هەیە.
لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ رادیۆ بی بی سی دەیڤید كامیرۆن رایگەیاند: داعش مەترسی راستەخۆی بۆ سەر ژیانی هاوڵاتیانی بەریتانیا لە سەرتاسەری جیهان دروستكردووە و بە پاشەكشێكردنی هێزەكانمان لە عیراق و سوریا و بەشدارینەكردنمان لە جەنگی دژ بەو گرووپە تیرۆریستییە ناتوانین خۆ لە مەترسییەكانی بەدوور بگرین.
لە بەشێكی تری وتەكانیدا كامیرۆن وتی ئەندامانی گرووپی تیرۆریستی داعش لە سوریا و عیراق پیلان بۆ هێرشكردنە سەر بەریتانیا و وڵاتانی رۆژئاوا دادەڕێژن هەر بۆیە پێویستە بە توندی وەڵامی پیلانگێرییەكانی ئەو گرووپە بدەینەوە.
سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا راشیگەیاند گومان لەوە دانییە كە لە جەنگی دژ بە داعش سەركەوتن بەدەستدێنین بەڵام پێویستمان بە كات و دان بەخۆداگرتنێكی زۆر هەیە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە