.
02:36 PM - 28/06/2015
هه‌ڤاڵ رزگار عه‌لی حه‌مه‌جان لیپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی 3ی رێكخستنی هه‌ولێر پێشوازی له‌وه‌فدێكی حزبی دیموكراتی كوردستان كرد.
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 28/06/2015 هه‌ڤاڵ رزگار عه‌لی حه‌مه‌جان ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی3ی رێكخستنی هه‌ولێر به‌ئاماده‌بوونی جێگر و ئه‌ندامانی به‌شی په‌یوه‌ندییه‌كانی مه‌ڵبه‌ند پێشوازی له وه‌فدێك حزبی (دیموكراتی كوردستان) كه پێكهاتبوون له‌هه‌ریه‌ك له به‌ڕێزان (هاورێ قادر وریا) ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و هه‌ڤاڵ (ئیبراهیم زێوه‌یی) له ده‌فته‌ری نیۆنه‌رایه‌تی هه‌ولێر.
له‌سه‌ره‌تادا لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ند زۆر به گه‌رمی به‌خێرهاتنی وه‌فدی میوانی كرد، لایه‌ن خۆشیه‌وه هه‌ڤاڵ (ئیبراهیم قادر) به‌ناوی خۆی و مه‌كته‌بی سیاسی حزبی دیموكراتی كوردستان سوپاسی هه‌ڤاڵ لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی كرد بۆ ئه‌و پێشوازیه گه‌رمه‌ی لێیانكرا.
سه‌ره‌تا له‌دانیشتنه‌كه‌دا باسیا له‌هه‌لومه‌رجی ئیقلیمی و ئیداری و گۆڕانكاریه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كرد، هه‌روه‌ها باسیان له رۆڵی كورد كرد به‌سوود وه‌رگرتن له‌و گۆڕانكاریانه‌ی له‌ناوچه‌كه و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست رووده‌ده‌ن كه هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان ئه‌گرێته‌وه بۆیه هه‌ردوو لا هاوڕابوون له‌سه‌ر یه‌كده‌نگی و یه‌ك هه‌ڵوێستی كورده‌كان له كات و ساتێكی وه‌ك ئێستادا.
هه‌ر له میانه‌ی دانیشتنه‌كه‌یاندا هه‌ردوو لا باسیان له كێشه و گرژیه‌كانی نێوان (حدكا و په‌كه‌كه) كرد، له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه حزبی (دیموكراتی كوردستان ) سوپاسی هه‌ڵوێستی (یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان)یان كرد بۆ ئه‌و نێوان گیریه‌ی كردیان بۆ كپكردن و نه‌هێشتنی ئه‌و گرژی و ئاڵۆزیه‌ی نێوان (حدكا و په‌كه‌كه) و كه توانیویانه رۆڵی به‌رچاویان هه‌بێت.
له‌ته‌وه‌رێكی تری دانیشتنه‌كه‌یاندا هه‌ردوولا ئیدانه‌ی كاره تیرۆرستی و په‌لاماره‌كانی سه‌ر كۆبانێ یان كرد‌و به‌پێویستیان زانی هه‌موولایه‌ك هاوكار و هه‌ماهه‌نگی كوردانی كۆبنێ بن، هه‌روه‌ها ئیدانه‌ی كاره تیرۆریستی و ئاژاوه گێریه‌كانیان كرد له دژی كورد، گوتیشان كورد له‌مێژوودا زۆرجار له‌ئێستا زیاتری پێكراوه‌و به ئه‌نفال و راگواستن و قڕكردن نه‌یان توانیوه كورد له‌ناو ببه‌ن و بێده‌نگیان بكه‌ن، بۆیه ئه‌و كارانه‌ی ئێستای تیرۆرستان زیاتر هانمان ده‌دات داوای مافه‌كانی خۆمان بكه‌ین و له‌پێناو مانه‌وه‌ی خۆمان مانه‌وه‌ی كورد و كوردستان به‌رگری له خاك و نیشتمان بكه‌ین.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە