کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

یەپەگە لە هەڵمەتێكدا لە رۆژئاوای كوردستان ژمارەیەك تیرۆریستی داعشیان كوشت

.

10:32 PM - 01/04/2015

یەپەگە و یەپەژە لە هەڵمەتێكدا بۆ سەر تیرۆریستانی داعش لە جزیرەی رۆژئاوای كوردستان ژمارەیەك تیرۆریستی داعشیان كوشت و راشیدەگەیەنن: بەردەوامن لە كۆنتڕۆڵكردنەوەی ناوچەكانی رۆژئاوای كوردستان. لەبەیاننامەیەكدا یەكینەكانی پاراستنی گەل (یەپەگە) رایگەیاند: هەڵمەتەكانی یەكینەكانی پاراستنی گەل (یەپەگە) و یەكینەكانی پاراستنی ژن (یەپەژە) بۆ سەر تیرۆریستەكانی داعش لە رۆژئاوای كوردستان بەردەوامە، لەو چوارچێوەیەشدا لە هەڵمەتێكیاندا لەگوندی تەل ساوانی نێوان ناوچەی تەل براك لە جزیرەی رۆژئاوای كوردستان 10 تیرۆریستی داعشیان كوشت. بەیاننامەكە تەئكیدشی لەوەكردووتەوە، یەكینەكانی پاراستنی گەل بەردەوامن لە كۆنتڕۆڵكردنەوەی ناوچەكانی رۆژئاوا و دەركردنی تیرۆریستانی داعش لەو ناوچانە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە