کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

د. فوئاد مەعسوم پێشوازی لە نوێنەری نوێی تایبەتی بان كی مۆن لە عیراق كرد

.

10:29 PM - 01/04/2015

سەرۆك كۆماری عیراق ئامادەیی وڵاتەكەی دووپاتكردەوە بۆ پشتیوانیكردنی كاری یونامی لە عیراق. د. فوئاد مەعسوم سەرۆك كۆماری عیراق  لە كۆشكی سەلام لە شاری بەغدا پێشوازیكرد لە یان كوبیش نوێنەری نوێی تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان لە عیراق و مەسەلەكانی پەیوەست بە كاری نوێنەرایەتی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ یارمەتیدانی عیراق ( یونامی ) لەگەڵدا تاوتوێكرد. لە كۆبوونەویەكیشدا ئامادەیی عیراقی دووپاتكردەوە بۆ پشتیوانیكردنی كاری یونامی لە عیراق، هەروەك داوایشیكرد: هەوڵی رێكخراوەكە دوو ئەوەندە بكرێت بۆ ئەوەی كۆمەڵی نێودەوڵەتی هان بدرێ‌ پشتیوانی زیاتری عیراق بكات لە پێناو بنیادنانەوەی ناوچە ئازادكراوەكانی ژێر دەسەڵاتی تیرۆریستانی داعش. هەروەها سەرۆك كۆماری عیراق داواشیكرد: یارمەتی دروستكردنی سندوقێكی نێودەوڵەتی بدرێت لەپێناو چارەسەركردنی كێشەی لێقەوماوان و پسپۆڕی جیاجیا لە بوارەكانی قانونی و مرۆیی. لای خۆشییەوە نوێنەری نەتەوە یەكگرتووەكان، ستایشی ژیریی و لێوەشاوەیی سەرۆك كۆماری كرد لەگەڵ ئەو بەرنامەی كە بۆ مەسەلە نیشتمانی و هەرێمییەكان پەیڕەوی دەكات.  هەروەها ئامادەیی نەتەوەیەكگرتووەكانیشی نیشاندا بۆ پشتیوانیكردنی عیراق لە مەسەلەی سندوقی لێقەوماوان و یارمەتیدانی ئاوارە سورییەكان لە عیراق.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە