کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

چەكدارانی حشدی شەعبی پارێزگاری لە تكریت ئەكەن

.

02:26 PM - 01/04/2015

بە مەبەستی پاراستنی بارودۆخی ئەمنی شارەكە 250 چەكداری حەشدی شەعبی بە شاری تكریتدا بڵاو بوونەتەوە.
سۆمەریە نیوز لە زاری عومەر شنداح قایمقامی تكریتەوە رایگەیاند:250 چەكداری حەشدی شەعبی و هێزەكانی پۆلیسی سەڵاحەدین لە ناوچە جیاكانی شاری تكریت لە بری هێزە ئەمنیەكان و بۆ هاوكاری كردنیان بە شارەكەدا بڵاوبوونەتەوە و ئاسایشی شارەكە دەپارێزن ، وتیشی:شارەكە بە تەواوی رزگار كراوە تەنها چەند كۆڵانێك لە گەرەكێكی قادسیە لە باكوری تكریت نەبێت ،
شنداح راشیگەیاند :هێزە ئەمنیەكان لە ناحیەكان و ناوچەكانی نیشتەجێبوونی هاوڵاتیان لە شارەكە دەستیان كردووە بە پشكنین بۆ پوچەڵكردنەوەی ئەو مین و بۆمبانەی كە لە خانووەكانی نیشتەجێبوون و ناوچەكانی شارەكە لەلایەن داعشەوە چێنراون.

 

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە