کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەم مانگە هاناردەی نەوتی هەرێم زیاترە لەو بڕەی كە ڕێككەوتنی لەسەركراوە

.

04:36 PM - 29/05/2015

وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، ئەم مانگە هەناردەی نەوتی هەرێم بۆ بازاڕەكانی جیهان زیاترە لەو بڕەی كە ڕێككەوتنی لەسەركراوە، تەئكیدیش دەكاتەوە كە چارەسەری كێشە داراییەكان لەهەرێمی كوردستان قورسە.
سەفین دزەیی وتەبێژی حكومەتی هەرێم بەتۆڕی هەواڵی سلێمانی راگەیاندوە، هەناردەی نەوت بۆ ئەم مانگە زیادیكردووە‌و ڕۆژانە لەسەروو 550 هەزار بەرمیل نەوتەوە هەناردەكراوە.
راشیگەیاند: بەگوێرەی ڕۆژ جیاوازی هەیە لە بڕە نەوتی هەناردەكراودا، چونكە بەهۆی كێشەی تەكنینی یان كردەوەی تێكدەرانە، هەناردەكردنی نەوت بەگوێرەی ڕۆژ زیادو كەمیكردووە.
سەفین دزەیی وتیشی، حكومەتی عیراق وەك دەوڵەتێك كە زیاتر لە ٦٠ ملیار دۆلار یەدەگی بانكی هەیە، دەتوانێت لەبەرامبەردا سەنەداتی بانكی و قەرز لەبانكەكانی جیهان وەربگرێت‌و كێشەكانی چارەسەر بكات، بەڵام هەرێمی كوردستان بەهۆی نەبوونی سەربەخۆییەوە، ناتوانێت ئەو جۆرە قەرزانە وەرگبرێت، بۆیە چارەسەركردنی كێشەكان لێرە قورسە.
ئاماژەی بەوەشكرد، كاتێك عادل عەبدولمەهدی وەزیری نەوتی عیراق سەردانی هەرێمی كوردستانی كرد بۆ كێشە داراییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا، هەموو مافێكی بەحكومەتی هەرێمی كوردستانداو بەڵێنی ئەوەیداوە كە لەڕێی گفتوگۆوە هەوڵی چارەسەری كێشەكان بدات.

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە