کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پەیامی پیرۆزبایی هەرێم كەمال ئاغا بۆ یادی دامەزراندنی ی ن ك

.

02:30 PM - 29/05/2015

لە یادی 40 ساڵەی دروستبوونی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان پیرۆزبایی لە تێكڕای كەس و كاری شەهیدان و فەرماندە و پێشمەرگە قارەمانەكان و ئەندام و كادیر و دڵسۆزانی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان

و تێكڕای خەڵكی كوردستان دەكەم .
دیارە دروستبوونی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لە رۆژگارێكی سەخت و دژوار دروست بوونی ئیرادە و بەرخۆدان بوو .
بەرجەستەكردنی ئازایەتی و بەرخۆدان بوو بۆ هەموو تاكێكی كورد جووتیار ، كرێكار ، چینی خوێندەوارو چینی رۆشنبیر و توێژەكانی كۆمەڵگای كوردەواری، یەكێتی نیشتیمانی كوردستان حزبی شەهیدان و خۆڕاگری بەرپەتی سێدارەبوو ، بۆیە لەم رۆژەدا لەكاتی بەرگریكردن بە‌ شەهیدبوونی فەرماندەكانی لەسەنگەری پێشەوەی بەرگری لەخاك و خەڵكی كوردستان ، ئەوە دەگەیەنێ كە ئەم قوتابخانەیە سەرەتاكەی لەسەر دەستی جەنابی سەرۆك مام جەلال و هەڤاڵانی دەستەی دامەزرێنەر دروستبوون ، بۆیە یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لە رابردوو و ئێستا و ئایندە پێویستیەكی نیشتیمانی و نەتەوەییە بەرخۆدانە ، پێداویستیەكی بەردەوامی كۆمەڵگای كوردەوارییە بۆ نەتەوایەتی و ئاشتی و دیموكراسی و مافی مرۆڤ .
مافی چارەی خۆنوسین كە دروشمی بنەڕەتی سەرەكی یەكێتی بووە ، هەر لە دامەزراندیەوە
دووبارە ئەم یادە پڕشكۆدارە پیرۆزبێت لە هەموو دڵسۆزانی یەكێتی و دیموكراسی و ئازادی .
سەروەریمان ، مانەوەمان ، بەندە بە گەشەسەندنی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان

هەرێم كەمال ئاغا
بەرپرسی مەڵبەندی دهۆك و ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە