کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سەرۆك كۆمار پێشوازیكرد لە باڵیۆزی ئیتالیا

.

06:07 PM - 26/05/2015

.فوئاد مەعسوم سەرۆك كۆماری عیراق لەبەغدا پێشوازیكرد لە ماسیمۆ مۆرانی باڵیۆزی ئیتالیا لەعیراق.
لەدیدارێكدا سەرۆك كۆماری عیراق گرنگی پەیوەندی دۆستانەو هاوكاری لەمێژینەی نێوان هەردوو وڵاتی دۆست دوپات كردەوەو ئاماژەی بەپێویستی پەرەپێدانی ئەوپەیوەندیانە كرد لەبوارەكانی ئابوری وكشتوكاڵ.  هەروەها ڕۆڵی ئیتالیاشی بەرز نرخاند لەپشتیوانی كردنی عیراق لەجەنگی دژ بەتێرۆر و مەشق پێكردنی هێزە ئەمنیەكان لەلایەن پسپۆڕانی سەربازی ئیتالیاوە.
لای خۆشیەوە باڵیۆزی ئیتالیا ڕۆڵی  سەرۆك كۆمار و سەركردەكانی تری عیراقی بەرز نرخاند لە گەشەپێدانی پەیوەندیەكان لەگەڵ ئیتالیادا . ئامادەیی ووڵاتەكەشی دوپاتكردەوەبۆ پێكەشكردنی یارمەتی هونەری و تەكنیكی .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە