کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

برێكی زۆر پێداویستی گەیەندرایە ئاوارەكانی كۆبانی لەهەڵەبجە

.

06:03 PM - 26/05/2015

لەڕێگەی داوایەكی نوسینگەی مافی مرۆڤی شارەزوور , د. ئاسۆ فەرەیدون پارێزگاری سلێمانی برێكی زۆر پێداویستی گەیاندە هەڵەبجە و بەسەر ئاوارەكانی كۆبانی لەسنوورەكە دابەشكرا.
لەوبارەیەوە گوڵستان ئەحمەد لێپرسراوی نوسینگەی مافی مرۆڤی شارەزوور لە لێدوانێكدا بەكەناڵی گەلی كوردستانی راگەیاند: ماوەی (3) مانگە كۆمەك نەدراوەتە ئاوارەكانی كۆبانی لەهەڵەبجە و بە سوپاسەوە پارێزگاری سلێمانی لەسەر داوای ئەوان, پێداویستی و خواردن بۆئاوارەكان نێردراوەو بەسەریاندا دابەشكراوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە