.
02:36 PM - 26/04/2024
ئەو گەنجەی هەینی رابردوو لە زێی تەقتەق خنكا دوای هەفتەیەك گەڕان لەلایەن تیمەكانی بەرگری شارستانی و تیمە خۆبەخشەكانەوە، ئەمڕۆ تەرمەكەی دۆزرایەوە.
عەمید گۆران ئەحمەد سماقەیی، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی كۆیە ڕایگەیاند، دوای گەڕانێكی زۆر ئەمڕۆ تەرمی عەمار قاسم دۆزرایەوە لە نزیك ناحیەی سێگردكان بە هۆی لێڵی ئاوەكە و زۆری و تیژی ئاوەكوە قورس بوو دۆزینەوەی، بەڵام ئەمڕۆ تەرمەكە سەرئاو كەوت و دۆزرایەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، گەنجەكە خەڵكی كەركوكە و هەینی رابردوو كچەكەی كەوتە ئاوەوە ئەو بۆ رزگاركردنی كەچەكەی چوو بەڵام خۆی خنكا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە