کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مانچستەر یونایتد 0-0 بەرامبەر هال ستی یەكسانبوو

.

11:39 AM - 25/05/2015

هەر لەدرێژەی یارییەكانی هەفتەی كۆتایی خولی نایابی یانەكانی ئینگلتەرادا یانەی مانچستەر یونایتدیش بۆ قۆناغی پاڵاوتنی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا سەركەوت.
یانەی مانچستەر یونایتد لەدوا هەفتەدا بووە میوانی یانەی هال سیتی بەدرێژایی ئەو یارییە یاریزانانی هەردوو یانە لەتۆماركردنی گۆڵ سەركەوتوو نەبوون و یارییەكەش بەیەكسانبوون و بەبێ گۆڵ كۆتایی پێهات سەرەڕای یەكسانبوونیش مان یونایتد هەر لەپلەی چوارەمی ریزبەندی خولەكە مایەوەو بۆ یارییەكانی پاڵاوتنی چامپیۆنس لیگ سەركەوت یانەی توتنهامیش پلەی پێنجەمی خولەكەی گرت و گەیشتە ئەوروپا لیگی وەرزی داهاتوو ئەمەش دوای ئەوەی بەگۆڵێكی بێ بەرامبەر لەیانەی ئیڤەرتۆنی بردەوە گۆڵەكەش هاری كەین تۆماریكردو بە 21 گۆڵیش بووە دووەم گۆڵكەری ئەم وەرزەی خولەكە یانەی لیڤەرپوڵیش لەهەفتەی كۆتاییدا دووچاری گەورەترین شكست بووەوەو بەئەنجامی گۆڵێك بەرامبەر بەشەش گۆڵ بە یانەی ستۆك سیتی دۆڕا بەڵام ئەو دۆڕاندنە قورسە هیوای سەركەوتنی بۆ ئەوروپا لیگ لەدەست نەداو لەپلەی شەشەمی ریزبەندی مایەوەو گەیشتە ئەو خولە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە