کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە پێنجوێن دەست بەسەر بڕێكی زۆر لە برنجی خراپبوودا گیرا

.

10:33 PM - 24/05/2015

لەمیانەی بەشەخۆراكی ئەم مانگەی هاوڵاتیاندا لە قەزای پێنجوێن، برێكی زۆر لە برنجی خراپ و نەشیاو بۆ خواردن بەدەست بریكارەكانی خۆراك گەیشتوەو  پاش ئاگاداركردنەوەی لیژنەكانی قائیمقامیەتیش، دەركەوت ئەو برنجە بەهۆی تەربوونەوە بۆ خواردن ناشێت و بەشێكیشی كەرووی كردووە. هەرچەندە برنجەكەش لە عەمبارەكانی سلێمانیەوە بۆ دابەشكردنی بە سەر هاوڵاتیاندا رەوانەی قەزای پێجوێن كراوە، بەڵام لەلایەن لیژنەی ئابوری قائیمقامیەتی پێنجوێنەوە بریاردا ئەو برنجە خراپ بووە دابەش نەكرێت بۆ عەمبارەكان بگەرێنرێتەوە.

HLCuPLLphbg

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە