کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بێگەر تاڵەبانی: لەكۆی 13 یاسای پەسەندكراو 7 پرۆژەیان لەلایەن فراكسیۆنی یەكێتیەوە پێشكەشكراوە

.

03:37 PM - 23/05/2015

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لەپەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت: لەكۆی 13 یاسای پەسەندكراو 7 پرۆژەیان لەلایەن فراكسیۆنەكەیانەوە پێشكەشكراوە. بێگەر تاڵەبانی لەمیانەی كۆڕێكدا كە بەشی روناكبیری و راگەیاندنی مەڵبەندی 3ی رێكخستنی هەولێر لەبارەی ئەدای ی.ن.ك لەڕێگەی نوێنەرەكانیەوە لەپەرلەمان بۆی رێكخستبوو، رایگەیاند: ی.ن.ك لەسەرەتای دامەزراندنیەوە كاریكردووە بۆ چەسپاندنی یاسا و عەدالەتی كۆمەڵایەتی لەنێو كارەكانی كۆمەڵگەدا. ئەوەشی خستەڕوو كە فراكسیۆنی یەكێتی لەخولی چوارەمی پەرلەمانی كوردستان رۆڵی باشی بینیوەو لەكۆی 13 یاسای پەسەندكراو 7 پرۆژەیان لەلایەن فراكسیۆنی یەكێتیەوە پێشكەشكراوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە