کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ كونسوڵی بەریتانیا كۆبۆوە

.

08:52 PM - 20/05/2015

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان نیگەرانی حكومەت و گەل و تەواوی لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستانی گەیاند بەفرانك بەیكەر باڵیۆزی بەریتانیا لەعیراق لەبارەی پابەند نەبوونی حكومەتی عیراق بەیاسای بودجەی 2015و نەناردنی شایستە داراییەكانی كوردستان. لەدانیشتنێكدا كە ئەنگەس مەكی كۆنسۆڵی گشتی بەریتانیا لەهەولێر و كاروان جەمال تاهیر جێگری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە ئامادەبوون، باس لە ئاستەنگییەكانی ئابووری هەرێمی كوردستان و ریفۆرمی ئابووریی و رێكەوتنەكانی نێوان عیراق و هەرێمی كورستان لەبارەی ناردنی بودجەو موچە كرا. جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم وتی: ئەمجارە كەس ناتوانێت بڵێت حكومەتی هەرێمی كوردستان پابەندنەبووە بەناردنی نەوت بەگوێرەی بودجەی ساڵی 2015.
وتیشی: ئەو بڕە پارەیەی كە بەغدا لەمانگی چوار  بۆ هەرێمی كوردستانی ناردووە، بێگومان لەئاست داواكاری و چاوەڕوانی گەل و حكومەتی كوردستاندا نەبوو. هەر لەو دانیشتنەدا قوباد تاڵەبانی بۆ باڵیۆزی بەریتانیا و وەفدی میوان، ئاماژەی بەوەكرد: كە پەرلەمانی كوردستان لەیاسای ژمارە 5ی ساڵی 2013 تەواوی دەسەڵاتیداوە بەسەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران، لەكاتێكدا عیراق شایستە داراییەكانی نەنارد بۆ هەرێمی كوردستان ئەوا حكومەتی هەرێمی كوردستان دەتوانێت هەموو رێگایەك بگرێتەبەر بۆ بەدەستهێنان و وەرگرتنی شایەستە داراییەكانی خۆی. قوباد تاڵەبانی باسی لەگرنگی و یەكڕیزی لەهەرێمی كوردستان كرد كە لەئێستادا تەواوی رەنگە جیاوازەكان لەپرسی ناردنی بودجەدا ،بەیەكەوە  هەموولایەك چاوەڕێین بەغدا پابەندبێت بەناردنی بڕە بودجەی شایستە بۆ هەرێمی كوردستان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە