کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بێشكتاشی توركی گرنگی بە پیتەرچیك دەدات

.

02:35 PM - 28/03/2015


 یانەی بێشكتاشی توركیش هاتە ریزی ئەو یانانەی كە گرنگی بە تواناكانی پیتەر چیكی گۆڵچی یانەی چێڵسی ئینگلیزی دەدەن و لە هەوڵێكی زۆریشدان وەرزی داهاتوو بیهێننە ریزی یانەكەیانەوە، سەرچاوەكانی هەواڵ بڵاویانكردۆتەوە: لە ماوەی رابردوودا بەرپرسانی یانەی بێشكتاش پەیوەندیان بە ئیدارەی یانەی چێڵسی و بەرێوەبەری كارەكانی پیتەرچیكەوە كردووە، ئەویش لە پێناو ئەوەی بتوانن لە هاوینی داهاتوودا ئەو گۆڵچیە بە توانایە بهێننە ریزی یانەكەیانەوە، سەرچاوەكان باسیان لەوەشكردووە: یانەی بێشكتاشی توركی تەنها یانە نییە كە هەوڵێكی زۆر بۆ گواستنەوەی چیك دەدات، بەڵكو هەریەك لە یانەكانی ئارسناڵ و لیڤەرپوڵ و مۆناكۆ و پاریس سان جێرمانیش دەیانەوێت لە گواستنەوەی هاوینەی داهاتوودا بۆندێك لەگەڵ ئەو گۆڵچیە تەمەن 32 ساڵەدا ئیمزا بكەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە