.
09:54 AM - 29/03/2024
كۆمپانیان بەبازاڕكردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ ) رایگەیاند، لە مانگی دوودا زیاتر لە ٩٩ ملیۆن بەرمیل نەوتمان رەوانەی بازاڕەكانی جیهان كردووە.
لە ڕاگەیەندراوەكەی سۆمۆدا هاتووە ،لە مانگی شووباتدا تەنها لە كێڵگە نەوتییەكانی بارێزگای بەسرە ٩٨ ملیۆن و ١٨٣ هەزار و ٥٥٤ بەرمیل نەوت هەناردەكراوە، لە كێڵگە نەوتییەكانی پارێزگای كەركوك ملیۆنێك و ٤٠٨ هەزار و ٧٥٧ بەرمیل نەوت هەناردەكراوە
بەكۆی گشتی كۆمپانیای سۆمۆ ، ٩٩ ملیۆن و ٥٩٢ هەزار و ٣١١ هەزار بەرمیل نەوتی هەناردەی بازاڕە جیهانییەكان كردووە .
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە