کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دوو تیرۆریستی تورك لە مەغریب دەستگیر دەكرێن

.

10:45 AM - 29/11/2015

وەزارەتی ناوخۆی مەغریب لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند هێزەكانی پۆلیس بە گومانی دزە كردنە ناو ئامێرەكانی پەیوەندی بۆ ئەنجامدانی كاری تیرۆریستی سێ‌ تیرۆریستیان دەستگیر كردوە و دوان لە دەستگیركراوەكانیش هاووڵاتی توركیان و پەیوەندیان بەگرووپی تیرۆریستی داعشەوە هەیە
هەر لە بەیاننامەكەی وەزارەتی ناوخۆی مەغریبدا ئەوە ئاشكراكراوە كە سێ تیرۆریستەكەی دوایی لە شاری وجدەی رۆژهەڵاتی مەغریب دەستگیركراون و دوو تیرۆریستە تووركەكە لەسوریا لە ڕیزەكانی گرووپی تیرۆریستی داعشدا مەشقیان لەسەر بەكارهێنانی چەك كردووە .
وەزارەتی ناوخۆی مەغریب ئاماژەی بەوەشداوە  كە هێزە ئەمنیەكانی مەغریب لەچەند مانگی رابردوودا ژمارەیەك شانەی نووستووی گرووپە تیرۆریستیەكانیان ئاشكرا كردووە و لە ناویشیاندا سێ گرووپی تیرۆریستی دوای پەلامارە تیرۆریستیەكانی پاریس دەستگیركراون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە