کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كۆسرەت رەسول لەگەڵ ژمارەیەك كادیری پێشكەوتووی یەكێتی لە هەولێر كۆدەبێتەوە

.

08:31 PM - 28/11/2015

كۆسرەت ڕەسوڵ عەلی ڕایدەگەیەنێت: كوردستان بەرگەی قەیرانی لەوە زیاتر ناگرێ و پێویستە هەوڵەكان بۆ چارەسەكردنی دۆخەكە بخرێنەگەڕ. كۆسرەت ڕەسول عەلی جێگری یەكەمی سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە شاری هەولێر پێشوازی لە ژمارەیەكی زۆر لە كادیرانی پێشكەوتووی یەكێتی لە سنووری پارێزگای هەولێر كرد.  لەدیدارێكدا كە هەریەك لە رزگار عەلی ئەندامی مەكتەبی سیاسی و بەكر مستەفا راوێژكاری سەربازی سەرۆكایەتی هەرێم و هەرێم كەمال ئاغا و رەهبەر سەید برایم ئەندامانی سەركردایەتی و رێباز بێركۆتی سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر ئامادەیبوون، ئامادەبووان وێڕای بەخێرهاتنەوەی كۆسرەت رەسول عەلی و هیوایان خواست هەوڵەكانی بخاتەگەڕ بۆ چارەسەركردنی كێشەو قەیرانەكان لە كوردستاندا. لای خۆشیەوە كۆسرەت رەسول عەلی سوپاسی ئامادەبووانی كردو ڕایگەیاند: بارودۆخی كوردستان بەرگەی قەیرانی لەوە زیاتر ناگرێ و پێویستە هەوڵەكانمان بخەینەگەڕ بۆ چارەسەركردنیان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە