کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مانچستەر یونایتد دووچاری دووەم شكستی لەسەر یەك بووەوە

.

12:51 PM - 27/04/2015

یانەی مانچستەر یونایتد بۆ هەفتەی دووەم لەسەر یەك لەخولی نایابی یانەكانی ئینگلتەرا دووچاری شكست بووەوە بەڵام هەر لەپلەی چوارەمی ریزبەندی مایەوە.
یارییەكی هەفتەی 34ی پریمەرلیگ لەنێوان هەردوو یانەی ئیڤەرتۆن و مانچستەر یونایتد بوو، لەگەل دەستپێكردنی یارییەكە یاریزانانی ئیڤەرتۆن بەئاستێكی بەرزتر دەركەوتن و لەدەقیقەی 5دا جیمس مكارسی گۆڵی پێشكەوتنی بۆ تۆماركردن لەدوای ئەو گۆڵەش یاریزانانی ئیڤەرتۆن هەر لەسەر ئاستە بەرزەكەیان بەردەوام بوون و جۆن ستۆنیس لەدەقیقەی 35 گۆڵی دووەمی پێبەخشین و تایمی یەكەمیش بەو ئەنجامە كۆتایی پێهات لەتایمی دووەمیشدا یاریزانانی ئیڤەرتۆن باڵادەستبون و كیڤین میرالاس لەدەقیقەی 74دا گۆڵی سێیەمی بۆ ئەو یانەیە تۆماركرد هەرچەندە یاریزانانی مان یونایتد هەوڵی گۆڕینی ئەنجامی یارییەكەیان دەدا، بەڵام سەركەوتوو نەبوون و ئەو یارییەشیان بەسێ گۆڵی بێ بەرامبەر بەیانەی ئیڤەرتۆن دۆڕاند، ئەمەش دوای ئەوەی لەهەفتەی پێشوودا بەرامبەر چێڵسی دووچاری شكست بوون و بە 65 خاڵیش هەر لەپلەی چوارەمی ریزبەندی مایەوە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە