کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەو باوك و باوەژنەی ئەشكەنجەی منداڵەكەیاندا سزادران

.

05:34 PM - 26/04/2015

دادگای تاوانەكانی كەركوك سزای زیندانیكردنی بەسەر ئەو باوك و باوەژنەدا سەپاند كە ئەشكەنجەی منداڵەكەیان دابوو. لەو بارەوە عەمید رزگار عەبدولـەتیف حەمید بەڕێوەبەری بەشی خێزان لە پۆلیسی كەركوك رایگەیاند: دادگا بڕیاری كۆتایی لەسەر دۆسیەی ئەو منداڵە دەركرد كە ناوی ئەحمەدەو لەكۆتایی ساڵی رابردوودا لەلایەن باوك و باوەژنەكەیەوە ئەشكەنجە درابوو. ئەوەشی خستۆتەڕوو كە باوك و باوەژنەكە هەر یەكەیان بە شەش مانگ زیندانیكردن سزادراون، جگە لەوەش باوەژنەكە كە پێشتر پیشەی مامۆستای سەرەتایی بووە لەكارەكەی دوورخراوەتەوە و فەسڵكراوە. بەڕێوەبەری بەشی خێزان لەپۆلیسی كەركوك تەئكیدی لەسەر ئەوەشكردۆتەوە كە دادگا مافی بەخێوكردنی ئەحمەد و خوشكەكانی داوەتە باپیریان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە