کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لێكۆڵینەوە لەگەڵ بەپرسانی دوو وڵاتی رێكخەری مۆندیال دەكرێت

.

06:08 PM - 24/11/2015

رۆژ لەدوای رۆژ گومان لەسەر وەرگرتنی چۆنێتی ئەركی میوانداریكردنی هەردوو مۆندیالی داهاتوو زیاتر دەبێت و جارێكی تریش لێكۆڵینەوەكان دەستپێدەكەن.
لەدرێژەی لێكۆڵینەوەكانیدا نوسینگەی داواكاری گشتی سویسرا كە ئەركی بەدواداچون و ئاشكراكردنی گەندەڵییەكانی یەكێتی نێودەوڵەتی تۆپی پێی لەئەستۆدایە سەبارەت بەهەردوو مۆندیالی ٢٠١٨ ی روسیا و 2022 ی قەتەڕ لێكۆڵینەوەی دەستپێكردووە، بەتایبەتلێكۆڵینەوە لەگەڵ محەمەد بن هومامی سەرۆكی پێشووی یەكێتی تۆپی پێی قەتەڕ دەكەن و گومان لەوە دەكەن ١٢٠ مامەڵەی نایاسایی بوونی هەبێت و كاریگەری لەسەر یەكلاكردنەوەی ئەركی میوانداریكردنی ئەو دوو مۆندیالە هەبووبێت، كە نوسینگەكە ماوەی حەوت مانگە بەدواداچونەكەیان بەردەوامەو ئەوەشی نەشاردۆتەوە پێشبینی بوونی گەندەڵی و بەرتیلدان دەكەن لەسەر یەكلاكردنەوەی بڕیاری وەرگرتنی ئەركی میوانداریكردنی هەردوو مۆندیال، بەڵام تائێستا لێكۆڵینەوەیان لەگەڵ هیچ بەرپرسێك نەكردوە بەتایبەت قەتەرییەكان، هەورەها نوسینگەی داواكاری گشتی سویسری ئەوەی ئاشكراكردوە وەك هەنگاوی یەكەم هەوڵی ئاشكراكردنی چۆنێتی بەكارهێنانی خەرجكردنی پارەی ئەو ١٢٠ مامەڵەیە دەكەن كە گومانی بوونی گەندەڵی و بەرتیلدانی لێ دەكرێت

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە