کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بانكی نێودەوڵەتی رەخنە لە خەرجییەكانی عیراق دەگرێت

.

05:12 PM - 24/04/2015

بانكی نێودەوڵەتی رەخنە لە عیراق دەگرێت كە لەم قەیرانە داراییەدا خەرجیەكانی زیادیكردووە.
بانكی نێودەوڵەتی لە راپۆرتێكدا ئاماژەی بەوەكردوە كە لەساڵی رابردوودا حكومەتی عیراق 51 ملیار دۆلاری بۆ پێداویستیەكانی حكومەت خەرجكردووە. بەگوێرەی راپۆرتەكە خەرجییەكەی حكومەتی عیراق بەرێژەی لەسەدا 20 زیاتر بووە لە داهاتی ناوخۆیی ساڵی (2014).
 داواشیكردووە كە دەبێت بە هاریكاری حكومەت‌و زانكۆكانی عیراق خولی راهێنان بكرێتەوە بۆ پەرەپێدانی توانای ئەو فەرمانبەرانەی كە ئیدارەی كڕینەكانی حكومەت دەدەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە