کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ژنێكی كورد لەپارێزگای ئیلام هەلی كار بۆ 16كەس دەڕەخسێنێت

.

07:20 PM - 22/04/2015

ژنێكی كورد لە پارێزگای ئیلام لە رۆژهەڵاتی كوردستان هەلی كار بۆ 16 كەس دەڕەخسێنێت، بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی كوردپا، ژنێك بەسەرمایەی خۆی و بە بێ‌ هیچ یارمەتیەكی دەرەكی كارگەیەكی فەرش چنین دروست دەكات. مەنیجە محەمەدی كە خاوەنی ئەو كارگەیەیە رایگەیاندووە: تەنها بە 16 ملیۆن تمەن توانیویەتی ئەو كارگەیە دروست بكات و هەلی كار بۆ 16 كەس بڕەخسێنێت، ڕاشیگەیاندووە: لەم پڕۆژەیەدا كەس یارمەتی نەداوە و ئەگەر بەرپرسانی ناوچەكە یارمەتیی بدەن دەتوانێت 50 كەسی تریش لە كارەكەیدا وەربگرێت. ئەوەش لەكاتیكدا كە نوێنەری پارێزگای ئیلام لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئیسلامی ئێراندا ئاماژەی بۆ ئەوەكردووە كە 7 هەزار بیكار لە  شاری ئیلامدا هەیە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە