کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كردنەوەی هۆڵی تایكواندۆ لە شاری سلێمانی

.

03:16 PM - 21/04/2015

 بە مەبەستی زیاتر گرنگیدان و پێشخستنی یاری تایكواندۆ بە ئامادەبوونی سەڵاح محەمەد كەریم جێگری سەرۆكی لیژنەی ئۆڵۆمپی كوردستان و هەر یەك لە بەرێوەبەرانی وەرزشی سلێمانی و نوێنەرایەتی سلێمانی لیژنەی ئۆڵۆمپی كوردستان و جێگری یانەی وەرزشی نەورۆز و میوانێكی زۆر لە شاری سلێمانی هۆڵێكی تایبەت بە یاری تایكواندۆ كرایەوە .یاریزانانی تایكواندۆ بۆ كردنەوەی ئەم هۆڵە چەندین نمایشی جوانی ئەو یاریەیان پێشكەش بە ئامادە بوان كرد .جێی ئاماژەیە  یاری تایكواندۆ یەكێكە لە و یاریاینەی كە لە شاری سلێمانی گرنگی زۆری پێدەدرێت و هەمیشە یاریزان و راهێنەری ئاست بەرزی پێشكەش بە كوردستان و عێراق كردوە و ئەنجامی بەرچاویان بەدەستهێناوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە