کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پێشمەرگە هێرشێكی داعش لە تەلەعفەر تێكدەشكێنێت

.

11:44 AM - 21/04/2015

تیرۆریستانی داعش بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە نزیك تەلەعفەر هێرشیانكردۆتە سەر سەنگەرەكانی پێشمەرگە و شكت بە هێرشەكەشیان هێنراوە، چەندین تیرۆریستیش كوژراون. لەو بارەیەوە غەیاس سورچی كارگێڕی مەڵبەندی موسڵی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە كەناڵی گەلی كوردستانی راگەیاند: سەعات 5ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ تیرۆریستانی داعش پەلاماری سەنگەرەكانی پێشمەرگەیان لە گوندی (سەهل المالح) و دوڕییانی ناحیەی عەیازەی سەر بە تەلعەفەر داوە و لەلایەن هێزەكانی پێشمەرگەوە بەتوندی وەڵامدراونەتەوە, راشیگەیاند: چەندین تیرۆریست كوژراون و لاشەی 10 تیرۆریستیش بەجێماون. غەیاس سورچی راشیگەیاند: ژمارەیەكی تر تیرۆریستی داعش لەناو گوندی (سەهل المالح) گەمارۆدراون و هێزەكانی پێشمەرگەش چوونەتە ناو گوندەكەو ژمارەیەكی تر تیرۆریستیان كوشتووە و شەڕی دەستەو یەخە لەگەڵ تیرۆریستانی داعش دەكەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە