کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

رێكخراوی یونسكۆ لۆگۆی شاری سلێمانی وەك شاری ئەدەبی یونسكۆ پەسەندكرد

.

07:01 PM - 21/06/2020

پارێزگای سلێمانی لە راگەیەنراوێكدا ئەوەی ئاشكراكرد: رێكخراوی  یونسكۆ لۆگۆی شاری سلێمانی وەك شاری ئەدەبی یونسكۆ پەسەندكرد و لۆگۆی خۆی خستە سەر لۆگۆی رەسمی شاری سلێمانی، لۆگۆكە لەسەر پێشنیازی پارێزگای سلێمانی و ئۆفیسی سلێمانی شاری ئەدەبی یونسكۆ بووە و لەلایەن هونەرمەند دیاری عوسمانەوە كێشراوە و وەك لۆگۆی رەسمی شاری سلێمانی بۆ شارە داهێنەرە ئەدەبییەكانی جیهان لەلایەن یونسكۆوە مامەڵەی لەگەڵدا دەكرێت.
لەو بارەوە خەلیل عەبدوڵا رووناكبیر لە نوسینێكدا ئاماژەی بەوەكردووە: سلێمانی لەلایەن ئەو رێكخراوە نێو دەوڵەتییە بەشاری داهێنەری ئەدەب ناسرا، ئەوەش نازناوێكی گەورەی جیهانییە‌و ئەبێتە تاجێكی پیرۆز‌و ئەچێتە سەر گەنجینەی سەروەرییە كەلتوورییەكانی تر سلێمانی شاری هەڵمەت و قوربانی.

L3TzmFDH0P0

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە