.
10:17 PM - 04/05/2024
ئەگەرچی ناوی تۆ ئێستا لە دونیا دژوارەکەی میدیاو سوشیال میدیادا بە (شانەدەر زید) ناسراوە، بەڵام تۆ لە نەژادی پاکی ئەم نیشتمانەی ، لە قەومی نەجیبی کورد و خەڵکی ئەم خەرەندەی لای رواندزی ،٧٥ هەزار ساڵ پێش ئێستا ماناکانی ژیان و داستانەکانی مانەوەت بۆ مرۆڤایەتی نوسییەوە و چاندی وەرزێری و چاندی فەرهەنگت پەخشکرد . ئێستاش هەر تۆ جارێکی تر بویتەوە بە لانکی شارستانی و مرۆڤایەتی بۆ دۆزینەوەی مانا قوڵەکانی ژیان و ئاوەدانی دەبێ بگەڕێینەوە بۆ لای تۆ، خاتوو شانەدەر ئاگاداری نەوەکانت لە جەوری مێژوو بە جنۆکە و عفریت دەناسرێن و خاک و کێڵگەو کانیت دابەشی چوار کراوەو زمانەکەت یاساخ و پۆشاکەکەت جورم و باسی مێژووشت تاوانە، تۆ ئەزانیت کەرکوک و عەفرین و قامیشلۆو ئامەد و کرماشان بێ نازو لە قەفەزی دیلیدان ؟ ئای خاتوون خۆزگە ئاگات لەم بێ کەسی و تەنیایە کورد ئەبوو ، خۆزگە ئاگایەکیشت لە بێ مروەتی ناوخۆیی و لێکترازانی ناو ماڵی خۆشمان ئەبوو!
فەهمی بورهان
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە