.
10:17 AM - 05/05/2024
بەهۆی باران بارینی بەخوڕ و دروستبوونی لافاو، زیاتر لە 55 كەس لەبەرازیل گیانیان لەدەستدا.
دەسەڵاتدارانی ویلایەتی ریۆ گرانی دو سولی بەرازیل رایانگەیاند، بەهۆی باران بارینی بەخوڕ و دروستبوونی لافاوی چەند رۆژی رابردوو كە ناوچەكەی گرتووەتەوە زیاتر لە 55 كەس گیانیان لەدەستداوە و 70 هەزار كەسیش ماڵەكانیان جێهێشتووە.
بەگوێرەی هەواڵی میدیاكانی وڵاتەكەش، سەرەڕای خراپی دۆخەكە ئۆپراسیۆنی تیمەكانی فریاگوزاری بەردەوامن لە گەڕان و بەهاناوچوون و ڕزگاركردنی قوربانیانی زریانەكە.
شایانی باسە ئەمە چوارەمین زریان و لافاوە لەماوەی یەكساڵدا لە ویلایەتەكە، دوای ئەوەی لەمانگەكانی تەموز و ئەیلول و تشرینی دووەم زریانی هاوشێوە روویاندا و بەهۆیانەوە 75 كەس گیانیان لەدەستدا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە