.
09:53 PM - 04/05/2024
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، دوو کەسمان دەستگیرکرد کە بە ڕەچەڵەک سوورین و هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆیان لە چەند ئافرەتێکی بیانی لە هەولێر کردووە و داوای پارەشیان لێکردوون.
ئەمڕۆ شەممە4ی ئایار، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر بڵاویکردەوە،" لەلایەن هێزەکانمان بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر دوو تۆمەتبار دەستگیرکران".
ئاماژەی بەوەکرد، تۆمەتباران هەڵسابوون بەهەڕەشەکردن و بڵاوکردنەوەی وێنەی ژنان لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان و لەبەرامبەر بڵاونەکردنەوەیان داوای پارەیان لێکردوون.
ڕوونیکردەوە، دوو تۆمەتبارەکە بەناوەکانی (ع، خ،ح) و (م ،أ ،س) خەڵکی وڵاتی سوریان.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە