کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پێشبینی هەورە تریشقە و تاوە بارانی پچڕپچڕ دەکرێت

.

10:54 AM - 05/05/2024

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بۆ ئەمشەو ئاسمانی هەرێم لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت . پێشبینی هەورە تریشقە و تاوە بارانی پچڕپچڕ لە سنوری پارێزگای هەولێر دەکرێت.


وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەریمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، بۆ ئەمشەو ئاسمانی هەرێم لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت . پێشبینی هەورە تریشقە و تاوە بارانی پچڕپچڕ لە سنوری پارێزگای دهۆك و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و ناوچە شاخاوییەكانی پارێزگای هەولێر دەكرێت .


کەشناسی دەشڵێت،  لە كاتەكانی بەیانی زوودا لە سنوری پارێزگای هەولێر ئەگەری تاوە بارانێكی كورت خایەن هەیە.


باران بارینی 12 سەعاتی رابردووی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان:-
دهۆك 16.5 ملم
زاخۆ 28 ملم
پیرمام 33.5 ملم
شقلاوە 16.7 ملم
ئاكرێ 6 ملم
ئامێدی 5.8 ملم
بامەڕنی 4.4 ملم
سۆران 8.2 ملم
حاجی ئۆمەران 3.8 ملم
هەڵشۆ 0.6 ملم

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە