کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هەڵەبجە بووە ئەندامی تۆڕی شارە بەهێزەكانی جیهان

.

08:16 PM - 17/05/2024

هەڵەبجە وەك یەكەم شاری عیراق و هەرێمی كوردستان، بەڕەسمی بووە ئەندامی تۆڕی شارە بەهێزەكانی جیهان.

پارێزگای هەڵەبجە لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لە چوارچێوەی هەوڵەكانی بەڕێوەبەرایەتیی كۆچ و كۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەكانی پارێزگای هەڵەبجە بۆ ناساندن و بەرزكردنەوەی پێگەی شارەكە لەسەر ئاستی جیهان، هاوشانی ئەو شارانەی كە ئەندامن لە تۆڕی شارە بەهێزەكانی جیهان، هەڵەبجەش وەك یەكەم شاری عیراق و هەرێمی كوردستان بەڕەسمی لە تۆڕی شارە بەهێزەكان وەك ئەندام قبوڵكرا. دەشڵێت: ئەم ئەندامێتییە دەرفەتێكی گرنگە بۆ هەڵەبجە لەكاتێكدا دەرگاكان بەڕووی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا دەكاتەوە، رێگاش خۆش دەكات بۆ ئەو پڕۆژانەی كە ئامانجیان بەهێزكردنی گەنجان، رەخساندنی هەلی كار، پاڵپشتیكردن و پێشخستنی كەرتی گەشتیارییە، سەرەڕای ئەوەش هەڵەبجە دەكاتە ناوەندێك بۆ ئەنجامدانی چالاكی و كۆنفرانسی نێودەوڵەتی و، وۆرك شۆپ بۆ شارەكەمان وەك پایتەخی ئاشتی دەهێنێتە ئاراوە، ئەمەش رێگەمان پێدەدات ئەزموون، پێویستی و نمونە باڵاكان دەربارەی ئاشتی و پێكەوەژیان لەگەڵ كۆمەڵگەی جیهانی و ئەندامانی تۆڕەكەدا باس بكەین. راشیگەیاندووە، هەڵەبجە دەكەنە شارێك لە نمونەیەكی جوانی پێكەوەژیان و خۆڕاگری و ئەم دەرفەتەش بەكاردەهێنن بۆ خۆشگوزەرانی و گەشەپێدانی هەڵەبجە و،پێكەوە بەردەوام دەبن لە بنیاتنانی ئایندەیەكی گەش بۆ پارێزگاكە، هەروەها  ئەزموون و توانای گەنجانی هەڵەبجە بۆ ئاشتی و پێشكەوتن دەبەنە سەر شانۆی نێودەوڵەتی

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە